دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهرام نەجاری هاووڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی ( ٢ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی) هاووڵاتییەک با ناوی شەهرام نەجاری تەمەن٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی دەلۆی ناوچەی دۆڵ دەشتەبێڵی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.