خۆڕاگری: سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “ئەبولحەسەن مونتەزێر و وەحید بەنیعامریان کە پێشتر بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی ئەپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ئەبولحەسەن مونتەزێر، بەندکراوی سیاسیی و هاووڵاتیی تەمەن ٦٦ ساڵانی خەڵکی تاران، لەگەڵ وەحید بەنیعامریان، بەندکراوی سیاسیی کورد و هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵانی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج لە لەلایەن کۆماتی ئیسلامییەوە کە پێشتر بە تۆمەتی بەغی سزایان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەبێ کۆتا دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە سێدارە دران.
ئەم دوو بەندکراوە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی قازی “ئیمان ئەفشاری”، لەگەڵ چوار بەندکراوی سیاسیی دیکە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها سەرەڕای ئەوەی پێشتر دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێران سزای ئەو دۆسیەیەی بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشاندبووەوە، بەڵام لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە دانیشتنێکی چەند خولەکیدا، دووبارە سزای سێدارەی بۆ هەر ٦ تۆمەتباری دۆسیەکە دەرکردەوە و ئەو بەندکراوانە لە سەردەمی لێپرسینەوەدا بۆ وەرگرتنی “دانپێدانانی زۆرەملێ”، خراونەتە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی وەک لێدان، شۆکی کارەبایی، قامچی و هەڕەشەی کوشتنی بنەماڵەکانیان.

Be the first to comment