هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەزا ئەندیشە، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕەزا ئەندیشە، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری مەهاباد پاش ماوەی یەک مانگ دەسبەسەربوون و دوای لێکۆڵینەوەی و لێپێچینەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد ئازاد کراوە.

ناوبراو ماوەی یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.