دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: مووسا و هەمزە یادیار، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان پاش ٢ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مووسا یادیار و هەمزە یادیار، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “گۆکتەپە”ـی سەربە شاری بۆکان پاش ٢ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون و لە ماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە مافی دەستپێڕاگەیشت بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کرابوون.

ئەو دوو برایە ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ئەم مانگە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کار و ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران و هەروەها پاش ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.