
خۆڕاگری: یاسین و ڕزگار ڕەحیمی، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش سێ مانگ و ۱۰ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۷ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یاسین ڕەحیمی و ڕزگار ڕەحیمی، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە پاس ۱۰۰ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون.
ئەو دوو برایە پێشتر بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوون و پاش زیاتر لە سێ مانگ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراون و هەروەها خوشێکێکیشیان هاوکات دەسبەسەر کرابوو حەوتوو ڕابردوو ئەویش بەدانان بارمتە ئازاد بوو کە خۆڕاگری زانیاری و هەواڵی لەسەر بڵاو کردووەتەوە.