دەسبەسەرکردنی ١٠هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی “بڵواناوا”ـی سەربە دێولان و لانیکەم ١٠کەسیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزێکی سەرکوتکەرەکانی تایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “بڵواناوا”ـی سەربە شاری دێولان و لە ئامادا دە هاووڵاتیی خەڵکی ئە گوندەیان دەسبەسەر کردووە و دە کەسی دیکەشیان بریندار کردووە.

خەڵکی ئاوایی بڵواناوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری ڕێگەوبانەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام داوە و بەوهۆیەوە ڕێگاکانی هاتوچۆیان داخستبوو و داواوی چاککردنی ڕێگاکانیان دەکردن، بەڵام هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی نەک هەر ڕێگەکانیان بۆ چاک نەکرد هەڵیانکوتایە سەریان بەشێوەیەکی دڕەندانە ژمارەیەکیان لێ بریندار کردن و ژمارەیەکیشیان دەسبەسەرکردن.