دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی هەوشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی قۆزڵووی هەوشار بەناوی “ناسر مرادی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ناسر مرادی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “قۆزڵوو”ـی سەربە شاری سایینقەڵای ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سایینقەڵاوە ڕۆیشتوون بۆ ئاوایی قۆزڵوو و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها دوای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆیان دەرکەوتووە کە بە تاوانی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەسبەسەر کراوە.