دەسبەسەرکردن و گواستنەوەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ بەندیخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: ئەیووب دەماوەندی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار ماوەی مانگێک دەبێ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەیووب دەماوەندی، خەڵکی گوندی “دێڵزە”ـی سەر بە شاری پیرانشار لە دوای یەک مانگ دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ  گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.

ناوبراو ١مانگ لەمەوبەر هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی  و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کرد و بۆ لێکۆڵینەوەی و لێپێچینەوە گواستیانەوە بۆ گرتنگەیەکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ورمێ.

جێی ئاماژەیە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست  لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.