هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەری دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ پاش ۲۰ڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۹ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، عومەر محەممەد، شاعیر، نووسەر و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، پاش ۲۰ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۷۰۰ملیۆن‌تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی هەینی ۳۰ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.