هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: هێرش زەندی‌ناوگەڕان، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش یەکمانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۳۰ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، هێرش زەندی‌ناوگەڕان، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، پاش ۱مانگ دەسبەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ۱ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەروەها تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.