دەسبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی بانە لەلایەن ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: حەکیم محەممەدپوور، ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی “پاژین”ـی بانە لەلایەن هێزە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە بانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حەکیم محەممەدپوور ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژینی بانە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە دوکانی خۆی لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە.
حەکیم محەممەدپوور دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕیژیم لە بانە گوازراوەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبرا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.