هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئارش شەریفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئازاد شەریفی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر”ـی سەربە شاری مەریوان، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.

ناوبراو بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە تاکاتی قۆناغی دادگاییکردنەکەی، دواتر دەبێ دەزگای قەزایی رێژیم بڕیار بدات کە ئایا سزای بەسەردا دەسەپێندرێ یان ئازاد دەکرێ.