مێرمنداڵێکی دەسبەسەرکراوی تەمەن ١٥ساڵ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە ناوەندی چاکسازیی و پەروەردە ڕێژیم لەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی شاری سنە، پاش تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ دەسبەسەربوون و کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی لە ناوەندەی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە شاری سنە، ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیە کە، ئەو مێرمنداڵە لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوو و تاکاتی کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە و هەروەها دواتر گوازرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە سنە و لەوێوە بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.