دەسبەسەرکردنی دوو مێرمنداڵی ١٥ساڵانی خەڵکیقوروە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی قوروە بەناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی شاری قوروە، لە ساڵیادی شەهی بوونی “ژینا ئەمینی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

شایانی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.