خۆڕاگری: ناسنامەی مێرمنداڵانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی جوناڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە گەیشتە ٤کەس و چوارەمین مێرمنداڵ ناوی “دیاکۆ بێهرووجە”یـە.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بە ئاشکرابوونی ناسنامەی دیاکۆ بێهرووجە، مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی خەڵکی جوانڕۆ، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی دوای دۆڕاندنی تیمی تۆپیپێی ئێران بەرانبەر بە قەتەر، لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەرکراون و ناسنامەیان ئاشکرا کراوە گەیشتە ٤کەس کە ٣کەسیان مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ساڵانن.
لە شاری جوانڕۆ لانیکەم ١٠ مێرمنداڵ بەهۆی دەربڕینی خۆشی و شادی لە دۆڕاندنی تیمی تۆپیپێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە تیمی هەڵبژاردەی قەتەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە کرماشان و لاوەکان بۆ بەندیخانەی دێزڵاوای ئەو شارە گوازاونەتەوە.