دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی گیەڵان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حوسێن فەتاحی، هاووڵاتیی خەڵکی گیەڵان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حوسێن فەتاحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “گیەڵان”ـی سەربە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

دەسبەسەرکردنی ناوبراو بەو هۆیەوە بووە کە لە تۆڕەکۆمەلایاتییەکان بە بڵاوکردنەوەی کورتە فیلمێک ڕەخنەی لە دۆخی ئابووری و بێکاریی گرت لە کاتێکدا کە لە شارەکەی خۆیدا کانگای خەڵووزی لێیە و خەڵکی ناوچەکەش بە دەست بێکارییەوە دەناڵێنن، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەهۆی ئەو ڕەخنەیەوە دەسبەسەریان کردووە.