“خەبات شەکیبا”ژینگەپارێزی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی کرێکاری و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە بە ناوی “خەبات شەکیبا”کە پێشتر کە لە لایەن دادگای شوڕشی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو دوای نارەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە لە داگای پێداچوونەوە ئەو سزایە بۆ ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو گوڕدرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە.

“خەبات شەکیبا” ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، کە دوای کۆتای هاتنی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.ئەو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویش بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێورەسمی نەورۆزی سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.