دەسبەسەرکردنی بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەفشین حوسێنپەناهی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی سنە و برای ڕامین حوسێنپەناهی، جارێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەفشین حوسێنپەناهی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری سنە و بەرای ڕامین حوسێنپەناهی، کە ٦ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمەوە لەسێدارە درا، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتەوە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم سەرەڕای ئەوەیکە بەشێوەیەکی دڕەندانە لە شوێنی کارەکەی ئەفشین حوسێنپەناهییان دەسبەسەر کردووە دواتر ژمارەیەکی زۆری لەو هێز سەرکوتکەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەشیان بەتەواوی ماڵەکەیان پشکنیوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران  و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.