نووسەرێکی خەڵکی سەرپێلی زەهاو بەتۆمەتی ناڕەوا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: د. لوقمان قەنبەری، نووسەری بەناوبانگی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و لەژێر ناوی تۆمەتی ئەمنیەتی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوکتور لوقمان قەنبەری، نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن ژمارەیەک لە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و تۆمەتی ئەمنییەتییان وەپاڵ داوە و بەو مەبەسەتە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

ناوبراو پاش زیاتر لە یەکڕۆژ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدرانەوە لەژێر گوشاری تونددا لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران بە دەستپێڕاگەیشتن بە ئیمەیلی ئەو نووسەرە کوردە، ناوبراوی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ “ئۆفرا بەنگیۆ”، نووسەری کتێبی “کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نائارام” کە عەرەبە بە “پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل” و وەرگێڕانی کتێبی “کوردەکان لە ئێران” بەرهەمی کەریم یەلدیز و بڵاوکردنەوەی “شێوازی فکریی پانکوردیسم” تۆمەتبار کردووە.