دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لاوێکی ١٩ساڵانی خەڵکی پیرانشار بەناوی “ڕامیار محەممەدزادە”  لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ١٥٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕامیار محەممەدزادە، لاوی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەکەی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە و ئوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەی محەممەدزادە.