مامۆستایەکی ئایینیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی جوانڕۆ بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: مامۆستا زانا حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ پاش ٢٠ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، زانا حوسێنی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی گوندی “تورکەپان”ـی سەربە شاری جوانڕۆ پاش ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١٠ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتەی ١٠ملیاردتمەنی و کەفالەتی کارمەندی، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.