مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سنە بانگهێشتی داگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی هەمەدان کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سنە با ناوی “مامۆستا حوسێن عەلی مرادی” پێش نوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل اللە بۆ جاری دووهەم بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان کرا.
بە پێی ئەو بەنگهێشتنامەیە ڕۆژی سێشەممە مامۆستا حوسێن دەبێت بۆ ئاخرین جار لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەرگری لە خۆی بکات.
ئەومامۆستا ئایینیە یەکەم جار سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی بانگهێشتی ئەو دادگایە کرابوو.