فەخرەدین ئیبراهیمی” کوری شەهید محێدین ئیبراهیمی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “فەخرەدین ئیبراهیمی” کوری محێدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دراو، دوای ڕۆیشتنی بۆ دادسەرا و ئینقلابی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆناوەندە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ورمێ.

فەخرەدین ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەردەرگای بەندیخانەی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت کە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممە دوای لە سێدارەدانی باوکی بە بارمتە ئازاد کرابوو.شایانی باسە کە ڕۆژی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی بە تۆمەتی شکاندنی دەگاو پەنجەرەی دادگای پێداچوونەوە بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی دادگا کرابوو.

تا ئێستا هێچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەست دا نییە.