سزای بەندکردنی موژگان کاووسی کۆتایی هات و ئازاد کرا

خۆڕاگری: موژگان کاووسی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بەشێوەی “ڕایی باز” بوو سزاکەی کۆتایی هات و ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: موژگان کاووسی، مامۆستا و ڵێکۆلەری زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری کەلاردەشت، لە کۆتاییەکانی سزاکەی بەشێوەی ڕایی باز لە دەرەوەی بەندیخانە سزاکەی تێپەڕ دەکرد و لە ئێستادا سزاکەی کۆتایی پێهاتووە و بە تەواوی بە بەندیخانەی “تین‌کابۆن” ئازاد کرا.

ناوبراو مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە شاری ساری، سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیشدا لەلایەن هەمان دادگاوە، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها کاووسی پێشتریش بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ، دەسبەسەر و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.