دوو خوشکە دەسبەسەرکراوەکەی خەڵکی سنە ئازاد کران

خۆڕاگری: زیلان و زریان مۆلایی، دوو خوشکی خوێندکاری خەڵکی سنە، دوای چوار ڕۆژ دەسبەسەربوون لەلایەن ڕێژیمەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پینجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، زیلان و زریان مۆلایی، دوو خوشکی خوێندکاری خەڵکی شاری سنە کە ماوەی چوار ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران، ئەمڕۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی تا کاتی کۆتایی قۆناغی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کراون.

ئە دوو خوشکە خوێندکارە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە سنە، دەسبەسەر کرابوون و  زریان خوێندکاری تێرمی ١ی کارناسی ئەندازیاری تەلارسازییە و زیلان خوێندکاری تێرمی ٢ی کارناسی ئەندازیاری تەلارسازییە لە زانکۆی پیشەیی شاری سنە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراویان لە بەردەستدا نییە.