دەستبەسەر کرانی دوو پارێزەری کورد خەڵکی شاری بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو کەس لە پارێزەرانی پایە یەکی دادگاکانی پارێزگای ورمێ بە ناوەکانی “دکتور کورش خۆسرەوی”دکتۆر ئیبراهیم عەزیزی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە ئەو دوو پارێزەرە بە تۆمەتی وەرگرتنی کەیسی دەستبەسەرکراوانی شاری سەقز و بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.تا ئێستا بەدوادا چوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.