خۆڕاگری: لە بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە، دوو هاووڵاتیی دیکەی بەناوەکانی ” ئەمین بازیان و وەیسە” دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، وەیسە، ناسراو بە (سایکۆ ڕۆژ) و ئەمین بازیان، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنە هەڕەمەکییەکانی کۆماری ئیسلامی، تائێستا لە پیرانشار لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتۆتە ٦کەس و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.