دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سەردەشت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بەناوی “خالید محەممەدیان” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، خالید محەممەدیان، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “نستان”ـی ناوچەی ڕەبەتی سەربە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە ژماەیەک ماشێنی مەدەنی هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی بەڵگەنامەی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا ماڵەکەیان بەتەواوی پشتکینیوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستا نییە.