سنە ، کاوە بەهرامی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی”کاوە بەهرامی” لە دەسبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی شاری سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو دادگایە ئەو دوو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١ ساڵ بەند کران مەحکووم کردووە.

“کاوە بەهرامی” ڕۆژی ٧ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و دوای ٢ ڕۆژ و پاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتەی ٥٠٠ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.