خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “سەهەن خوسرەوی”چالاکی بواری مافەکانی ژنان، خەڵکی شاری سنە لە کاتی نارەزایەتی دەربڕین بە ژاراوی کردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.