
خۆڕاگری: ئەرسەلان شێخبۆزینی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەرسەلان شێخبۆزینی، لاوی تەمەن ۲۰ساڵانی خەڵکی گوندی “بێمزورتێ”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبرا بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.