کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کوردی پەسەند کرد

خۆڕاگری: دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی باکووری کوردستانی پەسەند کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی باکووری کوردستان، لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی “محاربە” سزای لەسێدارەدانەکەی پەسەند کرا کە پێشتر ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئیقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی “نەجەفزادە” بەتۆمەتی محاربە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و کۆتایی هەمان مانگ بەو بەندکراوە سیاسییە کوردە کە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگیراوە.

جێی ئاماژەیە کە، حاتەم ئۆزدەمیر بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری “ئاگری”ـی باکووری کوردستان، لەلایەن لەقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانە لە ورمێ بە سەرۆکایەتیی قازی “ڕەزا نەجەفزادە” بەتۆمەتی “موحاربە”، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، پێشتر سزای سێدارەی ناوبراو لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڵوەشایەوە و بۆ لقی هاوتەریبی خۆی لە ورمێ نێردرابوو و هەروەها لە کاتێکدا کە نزیکەی ٣ساڵ لە دەسبەسەرکردنی تێپەڕیبوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری خۆی، بەتۆمەتی “بەغی” لە ڕێگەی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای لەسێدارەدان و ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

حاتەم ئوزدەمیر ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی،  لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەگەڵ هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچەی “بۆرالان”ـی شاری ماکۆ بریندار بووە بە بێهۆشی بە دیل گیراوە.