هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دیواندەرەیان دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بەناوەکانی”سەلاح فەتحی، ئامانج ئەحمەدی، مانی محەممەدی و پویا” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی دووشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئامانج ئەحمەدی و پویاهەردووکیان خەڵکی گوندی “ڕەشیاوا”ـی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەرکران و  گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و ڕۆژێک پێشتریش، مانی محەممەدی خەڵکی گوندی “تەورێزخاتوون و سەڵاح فەتحی خەڵکی گوندی “ڕەشیاوا” بە هەمەناشێوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیز زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.