دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی “ئارام سادقی”  ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئارام سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە ماوەی حەفتەیەک دەبێ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ناوبراویان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ گرتنگەیەک لە ناوەندی سەربازیی و ئەمنیی ڕێژیم لەشاری سنە و هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.