دیواندەرە : دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە

خۆڕاگری: لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دیواندەرە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“شەهرام عەبدووڵاوەند” یارزانی سەرشناسی بۆکس دوو حەوتوو پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە.

٢-“ئیقباڵ خودا مرادی” خەڵکی دیواندەرە.

٣-“ڕامیار وەرمزیار” خەڵکی دیواندەرە.

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.