خۆڕاگری: لە چەن ڕۆژی ڕابردوو دا سێ مێرمنداڵی خەڵکی شاری سنە لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شار سنە،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“قانع لوتفی” خەڵکی گوندی (دادانەکمانگر) سەر بە شاری سنە ١٠ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢- “کاروان محەممەدی” خەڵکی گوندی (دادانەکمانگر) سەر بە شاری سنە ١٠ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣-” دیاکۆ نیازی” خەڵکی سنە یەک شەممە ١٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووسیان لەبەر دەست دا نییە.