مەریوان: ئایەت(شۆڕش) ئیبراهیمی سزای بەنکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە ڕۆژانی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دانیشتووی مەریوان بە ناوی “ئایەت (شۆڕش)ئیبراهیمی” لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ناوبراو ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکڕێ و دوای مانگێک مانەوە لە زیندان و کۆتای لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.