مەهاباد: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سرووش بێیگزادە” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری ماهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.