قووروە: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی “محەممەد مێهدی عەسکەری”لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری قووروە ،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووسی لەبەر دەست دا نییە.