دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە لە تەورێز

خۆڕاگری: هێمن محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری تەورێز دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێمن محەممەدی، خەڵکی گوندی “ئەتمیش”ـی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری تەورێز دەسبەسەر کراو و  دوای دەسبەسەرکردنی، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزەسەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

جێی ئاماژەیەوە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەوە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.