ئازادبوونی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی بابول

خۆراگری: محەممەد شەمس، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ناوچەی کۆتۆل، دوای نزیکەی ١١ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی “مەتی کەلا” لە بابول ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەد شەمس، تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی ناوچەی “کۆتۆل”ـی سەر بە شاری خۆی، پاش تێپەڕاندنی ١١ مانگ لە سزای یەک ساڵ بەندکردنەکەی، ئازاد کرا و گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی و پێشتریش سزای ٦ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سپێندرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە ئەو سزایە بۆ یەک ساڵ کەم کرایەوە.

محەممەد شەمس، نەخۆشیی درێژخایەنی گرێی مێشکی هەیە، بەڵام لە گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بەمەبەستی چارەسەریی کیمیایی، بێبەش کراوە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوون و لێپرسینەوەدا لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی چوار ددانی شکاوە.

جێی ئاماژەیە کە، محەممەد شەمش، دانیشتووی شاری ساری بووە و سەرەتای مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٢ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا و خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئەو شارەدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندرا و بۆ بەندیخانەی تیرکەلای ئەو شارە گواستراوەتەوە و دواتریش بۆ بەندیخانەی بابل گواسترایەوە.