دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی

خۆڕاگری: وەلی گوڵمحەممەدی، خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەلی گوڵمحەممەدی‌، لە دەسبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژینایە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کراوە.

وەلی گولمحەممەدی، لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاویدا، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ڕیژیم لە شاری بۆکان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بەشداریی ناڕەزایەتییەکان وتراکت و وێنەی بڵاو کردۆتەوە، بە کۆی گشتی ٣٢ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە کە لەو سزا دیاریکراوەش، بەپێی یاسای کۆی سزاکان تەنیا ١٢ مانگی جێبەجێ دەکرێت.