گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیی ورمێ

خۆڕاگری: سەید عەبدوڵا ئەحمەدپوور، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” سەید عەبدوڵا ئەحمەدپوور، برای سەید کەماڵ کە یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌یە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە ورمێ.
جێی ئاماژەیە کە سەید عەبدوڵا ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەڕێگەی پێوەندییەکی کورتی تەلەفوونییەوە بە بنەماڵەکەی خۆی ڕاگەیاندووە کە گواستوویانەتەوە بۆ ورمێ و تا ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بێ‌بەری کراوە.