شاخەوانێکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: وەحید چاوران، شاخەوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەحید چاوران چالاکی مەدەنی، خەڵکی سەراوباغ سەر بە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە یەکێک خاڵەسنوورییەکانی ئەو پارێزگایە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکرا.
لە درێژەی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادیدا هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم چەند جارێک هەوڵی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەیان دابوو کە لە ئاکامی یەکێک لەو هەوڵانەی ڕیژیمدا بەهۆی فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو ماڵی وەحید چاوران، دوو خوشکی ناوبراو تەندروستیان تێک چوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
جێی ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و ڕاگیرانی وەحید چاوران لەبەردەستدانییە و چارەنووسی ناڕوونە.