هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۱۲ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد دوای ۳٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۱ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبار ڕۆژی یەکشەممە، ۷ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشت بە پارێزەر بێبەش کرابوو.