ئامار:لە سێ مانگ ڕابردوو دا١٣٠ کەس دەستبەسەر کراون،هەروەها ٦٣ کەس سزایان بەسەر دا سەپێندراوە

خۆڕاگری: بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سێ مانگی وەرزی یەکەمی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی کە تێیدا بەشێکی بەرچاو لە چاڵاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسداران دەسبەسەر کراون و لە هاەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کە پێشتر دەسبەسەر کرابوون لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی کەیسەکانیان یەکلا کراوەتەو سزایان بەسەر دا سەپێندراوە.کە ئەنجومەن ئەو ئامارانەی لە لای خۆێی تۆمار کردووە.

بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر یەک لە سێ مانگی ڕابردووی ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی ١٣٠کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە سێ مانگی ڕابردووی ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی، ٦٣ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەکلایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و قامچیان بەسەر دا سەپێندراوە.

بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ١٧٥ ساڵ و ٣ مانگ و٦ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و ١٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٣٠٢قامچی و٢٩ ملیون تمەن پێبژاردن، هەروەها لێ ئەستاندنەوەی جل وبەرگی مەلایەتی و بێبەش کردن لە وتار دانی ئاینی و چەندین ساڵ دوور خستنەوەی بەندکراوانی سیاسی لە زیدی خۆیان مەحکووم کراون.

هەروەها ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان هێمن مستەفایی خەڵکی مەریوان دوای ١٢ ساڵ مانەوە لە بەندیخانە لە سیدارە درا کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران حوکمی سێدارەی بەسەر دا سەپێندرابوو.ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە کە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.