بانگکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بۆ دادگای ڕێژیم لە ئیلام

خۆڕاگری: سەجاد مورادی‌وندان، خەڵکی ئاودانان کە لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”ـدا دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلامەوە بانگکرا.

بەپێی ڕاپۆری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەجاد مورادی‌وندان، چالاکی مەدەنی و خەڵکی ئاودانان، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلام بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئە تۆمەتانەی کە بەسەریدا سەپێندراوە بانگی دادگا کراوە.

هەروەها سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە، ناوبراو تۆمەتبارکراوە بە هاندان و بەلاڕێدابردنی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات، بەڕێوەبردنی گرووپ بەمەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەت و سەقامگیری گشتی، گواستنەوە و دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و بێ‌ڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی.