خۆڕاگری: سەید حامید میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵكی مەشهەد، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار بە گولـلەی چەکدارانی ڕێژیم کوژرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی (٩ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، سەید حامید میرزادە، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی گوندی “ئەبەردە”ـی سەربە شاری مەشهەد، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی گوندەکەیان کەوتە بەر دەسڕێژی گوللـەی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت و بەوهۆیەوە گیانی سپارد و تازە ناسنامەکەی ئاشكرا بووە.
تەرمی ناوبراو لە گوندی “زاوین”ـی سەر بە شارستانی “کەلات” لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بە خاک سپێردراوە.

Be the first to comment