
خۆڕاگری: محەممەد هوشمەند، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد هوشمەند، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دەرتفێ”ـی سەربە شاری مەریوان لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامبوونی لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سزای ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی ٢٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ، هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کرد و پاش زیاتر لە یەکمانگ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.