
خۆڕاگری: ئومید پەرویزی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئومید پەرویزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.